حوسیەكانی یەمەن: هێرشی چەند رۆژی رابردوومان بۆ سەر سعودیە وێنەی نەبوە

KNN : Kurdish News Network
12:47 - 15/05/2019
جیهان
+
-

وتەبێژی سەربازی حوسیەكان: هێرشەكانمان بۆ سەر سعودیە بەردەوام دەبێت

 حوسیەكانی یەمەن, رایدەگەینن: ئەو هێرشەی كە لە چەند رۆژی رابردوودا كردویانەتە سعودیە وێنەی نەبوەو هەڕەشەی دوبارە كردنەوەی هێرشەكان دەكەن بۆ سەر ئەو وڵاتە.

یەحیا سەریع, وتەبێژی سەربازی حوسیەكان رایگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوو لە رێگەی فرۆكەی بێ فرۆكەوانەوە هێرشیانكردوەتە سەر چەند ئامانجێكی وڵاتی سعودیەو یەكێك بوە لە هێرشە گەورەكانیان بۆ سەر ریاز.وتیشی: لەو هێرشەدا چەند ئامانجێكی سعودیەیان لە شارەكانی دوادمی و عەفیف پێكاوە ئەوەش لە رێگەی ئەنجامدانی پلانی وردەوە.

وتەبێژی سەربازی حوسیەكان ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی هێرشەكانیانەوە لەو دوشارەی سعودیە هەناردەكردنی نەوت راگیراوەو ئابوری سعودیەیان كردوەتە ئامانج.

1093 جار خوێندراوەتەوە