كه‌مێك پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری به‌غداد ڕوویدا.
په‌یامنێری KNN له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی به‌غداد له گۆڕه‌پانی عوقبە بن نافع بووه و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
هه‌روه‌ها وتیشی، ته‌قینه‌وه‌كه دوكانێكی مه‌ی فرۆشی كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تا دێت جموجۆڵ و كار‌و چالاكی تیرۆریستیی شانە نوستوەكانی رێكخراوی
داعش و دەركەوتنەوەی چەكدارە پەڕاگەندەكانی لەشێوەی گروپدا لەناوچە جیاكانی
عیراق بە گشتیی و پارێزگای نەینەوا بەتایبەتی, زیاتر دەبێت‌و ئەوەش بوەتە
جێگەی مەترسیی و دروستبونی ناسەقامگیریی لەچەندین شوێن و ناوچە.
بەپێی دوایین زانیاریی دەزگای هەواڵگریی عێراقیش، نزیكەی پێنج هەزار بۆ
حەوت هەزار چەكداری داعش لەشێوەی گروپی گەڕۆك لەناوچە جیاكانی عیراق
بوونیان هەیە.
تەقینەوەكەی ناوچەی سەدری شاری بەغدا لە چەند رۆژی رابردوودا كە داعش بەرپرسیارێتییەكەی گرتە ئەستۆ.
1077 جار خوێندراوەتەوە