دوای زیاتر لە ساڵێك لە راگرتنی ئەمڕۆ كۆریای باكور یەكەم موشەكی تاقی كردەوە

KNN : Kurdish News Network
10:13 - 04/05/2019
زانستی
+
-

ئەمریكا: ئاگاداری هەڵدانی موشەكەكانی كۆریای باكوورین‌و لەنزیكەوە چاودێریی دەكەین

 دوای زیاتر لە ساڵێك لە ڕاگرتنی، ئەمڕۆ كۆریای باكور ژمارەیەك موشەكی بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن، تاقی كردەوەو ئەمریكاش ڕایدەگەیەنێت: ئاگاداری هەوڵەكانی پیۆنگ یانگن و لە نزیكەوە چاودێریی دەكەن..

سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای كۆریای باشور بڵاوی كردوەتەوە: ئەمڕۆ شەممە كۆریای باكوور، ژمارەیەك موشەكی مەودا كورتی لە نیوەدورگەی هۆدۆ لە نزیك شاری ونسان بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن، هەڵداوە ‌و موشەكەكانیش 70 بۆ 200 كیلۆمەتریان بەسەر دەریای ژاپۆندا بڕیوە.

هەڵدانی ئەم موشەكانە لەلایەن كۆریای باكوورەوە لەكاتێكدایە، كە زیاتر لەساڵێكە ئەو وڵاتە هەڵدان و تاقیكردنەوەی موشەكیی ڕاگرتوە.

لای خۆیەوە، سارا ساندر وتەبێژی كۆشكی سپی، ڕاگەیاندوە: وڵاتەكەی ئاگاداری هەڵدانی ئەو موشەكانەیەو لەنزیكەوە چاودێریی دەكەن.

تاقیكردنەوەی موشەكی لەلایەن كۆریاتی باكوورەوە دوای ئەوە دێت كە كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان ڕێبەری كۆریای باكورو سەرۆكی ئەمریكا لە هانۆی، شكستی هێناو نەگەشتە هیچ ڕێككەوتنێك...

757 جار خوێندراوەتەوە