شه‌وی رابردوو له ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون ده‌نگوباسی وونبونی منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵ، هه‌وڵه‌كانی ئاسایش و خه‌ڵكی خۆبه‌خش و كه‌سوكار و دراوسێی ئه‌و ماڵه، وایكرد كه‌م ماڵ به ئاسوده‌یی بخه‌ون، به‌و پێیه‌ی منداڵه‌كه به‌ده‌م یاریكردنه‌وه ڕۆیشتوه و نه‌گه‌ڕایه‌وه تا به‌چیرۆكێكی سه‌رنجڕاكێش سۆراخی ده‌ركه‌وت بۆ هه‌مولایه‌ك.
منداڵه‌كه هه‌روه‌ك له كامێرای چاودێری ماڵێكه‌وه ده‌ركه‌وتوه، بلوزێكی سور و پانتۆڵێكی شینی له‌پێدابووه و به‌سواری ئۆتۆمبێلێكی منداڵانه‌وه هه‌ر رۆیشتوه و دواتر دیارنه‌مابوو، جگه له‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك به‌شوێنیدا ده‌گه‌ڕان، به هێلیكۆپته‌ریش ده‌شت و شوێنه چۆڵه‌كان روناككرانه‌وه بۆئه‌وه‌ی بیدۆزنه‌وه... به‌ڵام كاتژمێر 10.00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ، پیاوێك به‌ناوی (كاكه‌مه‌ند چه‌رمه‌گایی) كه شوان بووه، به رێكه‌وت منداڵه‌كه‌ی له‌ناو جۆگه‌یه‌كی كشتوكاڵیدا دۆزییه‌وه.
منداڵه‌كه ناوی خۆشه‌ویست مه‌حمود-ه و كه‌سوكاره‌كه‌ی زۆر ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو منداڵه‌كه‌یان چاره‌نوسێكی كاره‌ساتاوی روبه‌ڕوی بوبێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا ته‌رمی مێردمنداڵێك له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی دۆزرایه‌وه.
چۆنێتی دۆزینه‌وه‌كه‌ی خۆشه‌ویست؛
پیاوێك به‌ڕێكه‌وت به‌نزیك زه‌وییه‌كی كشتوكاڵیدا تێده‌په‌ڕێت، گوێی له نوزه و ده‌نگی نوساوی منداڵێك ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له رێگا و رۆیشتنه‌كه‌ی و كه‌مێك دورده‌كه‌وێته‌وه، كاتێك ته‌نها سه‌ری منداڵه‌كه له‌ناو جۆگه‌یه‌كدا به‌دی ده‌كات، لێی نزیك ده‌بێته‌وه و ده‌یكاته باوه‌ش و ده‌یگه‌یه‌نێته‌وه ده‌ستی كه‌سوكاری.
به‌پێی وته‌ی كاكه‌مه‌ندی چه‌رمه‌گا، ئه‌و پیاوه‌ی منداڵه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه، منداڵه‌كه وتویه‌تی "خه‌وم لێكه‌وتوه ئه‌مشه‌و".
هه‌روه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌بینرێت، دایكی خۆشه‌ویست زۆر به گه‌رمی باوه‌ش به منداڵه‌كه‌یدا ده‌كات كه سۆزێكی زۆر به‌رزی تێدا به‌دی ده‌كرێت، دواتر منداڵه‌كه ده‌گه‌یه‌نرێته بنكه‌ی پۆلیس و دواتر پكنینی ته‌ندروستی بۆ ده‌كرێت و راده‌ستی كه‌سوكاری ده‌كرێته‌وه.
21891 جار خوێندراوەتەوە