لە یاری بەرامبەر یانەی یۆڤانتۆس دیگۆ سیمۆنی لەكاتی ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی گۆڵ تۆماركردن بەشێوەیەكی نا شیرین ئاهەنگی گێڕا، وەك لە وێنەكەدا دیارە.
لەبەرامبەر ئەو كارە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سیمۆنی، رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك لەو كارەدا مەبەستی یۆڤانتۆس نەبوە و تەنها هەڵچونێكی كاتی بوە لەبەرامبەر ئەو ئاستە باشەی یاریزانەكانی پێشكەشیان كردوە.
لە یاری رۆیشتنی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی یۆڤانتۆسی بردەوە، یاری گەرانەوەش وابڕیارە لە رۆژی 12 ی مانگی داهاتوو بكرێت.
1906 جار خوێندراوەتەوە