فراكسیۆنی گۆڕان, دژی دەستگیركردنی هاوڵاتیان بەبێ ئاگاداری دادگا و چالاكانی سیاسی لەلایەن پارتی و یەكێتیەوە دێتە دەنگ و داوا دەكات چیتر ئەو دوو حزبە دەزگا ئەمنیەكان بۆ مەرامی حزبی خۆیان بەكارنەهێنن.
فراكسیۆنی گۆڕان, لە ڕونكردنەوەیەكدا دەڵێت: ماوەیەكە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی هەولێر و سلێمانی لە چوارچێوەی بەرگی حزبی و لە دەرەوەی بڕیاری دادوەر چەندین كەس دەستگیركراوە, دوایەمین هەنگاوی نایاساییش، دەستگیركردنی چەند چالاكوانێكی سیاسی و هاوڵاتی بوو لە ساڵیادی تیرۆركردنی ساكینە جانسیز و هاوڕێكانیدا لە پاركی ئازادی سلێمانی.
فراكسیۆنی گۆڕان جەختدەكاتەوە، ئەم پرۆسەی دەستگیركردنە جگە لەوەی پێچەوانەی یاسایە، پێچەوانەی هەموو ئەو بانگەشانەیە لە بەرنامەی حیزبە سیاسیەكاندا هەیە, بە پێویستی دەزانێت ئاسایشی سلێمانی سەرجەمی ئەو هاوڵاتیانە ئازادبكات كە دەستگیری كردون لە ساڵیادی تیرۆری ساكینە چانززو هاوڕێكانیدا.
فراكسیۆنی گۆڕان, داوا دەكات پارتی و یەكێتی واز لە دەستتێوەردان بهێنن لە دامەزراوە ئەمنیەكان و بەپێوستیشی دەزانێت دادگاكان لەبەرامبەر یاسا شكێنی و بەرتەسككردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین, هەڵوێست و قسەی جدییان هەبێت بەرامبەر حزب و فەرماندە سەربازی و ئەمنیەكان.
521 جار خوێندراوەتەوە