باكوری كوردستان؛ لە ئاگری پلەكانی گەرما تا 24 پلەی ژێر سفری سەدی دابەزیوە
شەپۆلی سەرما و سۆڵە لە ناوچە جیاجیاكانی باكوری كوردستان بەردەوامە و بەفر ڕێگای نزیكەی هەزار ناوچەی نیشتەجێبونی داخستوە و لە ئاگری پلەی گەرما بۆ 24 پلەی ژێر سفر دابەزیوە.
ناوەندەكانی كەشناسی لە باكوری كوردستان بڵاویانكردوەتەوە، بەهۆی كاریگەری نزمبونەوەی پلەكانی گەرما و بارینی بەفرێكی زۆر لە چەندین ناوچەی باكوری كوردستان لە ئێستادا رێگای هاتوچۆی 778 گوند و شارۆچكەی پارێزگا جیاوازەكان داخراوە و بەردەوام تیمەكانی شارەوانیەكا سەرقاڵی كردنەوەی رێگاكانن.
ئاماژەبەوەشدراوە، هەرچەندە شەپۆلی بەفربارینەكە وەستاوە و ئاسمان ساماڵە, بەڵام پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیون بە جۆرێك لە ئەرزینجان 13 پلە ژێر سفر و لە ئەرزەڕۆم 17 پلە و لە قەرس 22 پلە و ئەردەخان 23 پلە و لە ئاگری 24 پلە ژێر سفر تۆماركراوە.
364 جار خوێندراوەتەوە