پۆلیسی سەربازی روسیا لە منبەج دەورییەكی ئەنجامدا

KNN : Kurdish News Network
11:03 - 09/01/2019
جیهان
+
-

پۆلیسی سەربازی روسیا، دەورییەكی لە دەوروبەری شارۆچكەی مەنبەجی سوریا لە نزیك سنوری توركیا ئەنجامدا.

یوسوب ماماتۆڤ، نوێنەری پۆلیسی سەربازی روسیا، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: ئەركی وڵاتەكەی پاراستنی ئاسایش ‌و ئارامی ناوچەكانی مەنبەج ‌و چاودێریكردنی جموجوڵی گروپە چەكدارەكانە.

ئەو ناوچانەی دەورییە هاوبەشەكانیان تێدا ئەنجامدراوە، لەژێر دەستی هێزەكانی سوریای دیموكراتیدایە. ئەم ناوچەیە بەلای حكومەتی سوریا ‌و روسیا ‌و ئێرانی هاوپەیمانی، گرنگی تایبەتی هەیە‌و دەستبەسەراگرتنەوەیان بە واتای گەڕانەوەی سەروەری سوریا دێت.

ئەم جموجوڵەی روسیا، دوای بریارەكەی دۆناڵد ترەمپ دێت بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا، هەرچەندە بەرپرسێكی باڵای كۆشكی سپی رۆژی یەكشەممە رایگەیاند: كە لە سوریا ناكشێنەوە تا بەتەواوەتی داعش تێكدەشكێنرێت ‌و توركیاش گەرەنتی بدات، كە هێرش ناكاتە سەر كوردەكان. 

196 جار خوێندراوەتەوە