یانەی بایرن میونخ هەواڵێكی خۆشی پێگەیشت كاتێك پزیشكەكان چاكبوونەوە كۆرینتین تۆلیسۆیان راگەیاندو ئامادەكاریی دەكات بۆ بەشداریكردن لەیەكەم یاریی ساڵی 2019.
سایتی فەرمی یانەی بایرن میونخ بڵاویكردۆتەوە، كۆرینتین تۆلیسۆی فەرەنسی دوای زیاتر 4 مانگ بۆ یەكەمجار گەڕاوەتەوە بۆ یاریگاكانو بەشداری یەكەیەكی راهێنانی یانەكەی لە وڵاتی ئیمارات كردوە.
بەپێی هەواڵەكەی سایتی بایرن، تۆلیسۆ بەشێوەیەكی ئاسایی یاریی بە تۆپی كردوەو دو جاریش راكردنی ئەنجامداوە، ئەوەش پزیشكەكانی دڵخۆش كردوەو گڵۆپی سەوزی یاریكردنیان بۆ هەڵكردوە.
یانە باڤارییەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە، هەرچەندە تۆلیسۆ لە پێكان چاكبۆتەوە، بەڵام ئەستەمە بەشداری یارییەكانی ئەم دوو مانگەی یانەكە بكات، چونكە نیكۆ كۆڤاچ پەلە ناكات لە گەڕانەوەی ئەو یاریزانە فەرەنسیە بۆ یاریگاكانو پێشبینی دەكرێت لە مانگی سێدا بەشداری یەكەم یاریی یانەكە لە ساڵی 2019 بكات.
257 جار خوێندراوەتەوە