سوپای ئەمریكا كوژرانی یەكێك لە سەركردەكانی قاعیدەی لە یەمەن راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
11:29 - 07/01/2019
جیهان
+
-

سوپای ئەمریكا كوژرانی توندڕەوێكی یەمەنی راگەیاند، كە پێشبینی دەكرێت جەمال بەدەوی یەكێك لەپیلان داڕێژەرانی هێرشەكەی سەر كەشتیگەلی یو ئێس ئێس كولی ئەمریكی بێت. 

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا بڵاویكردەوە, جەمال بەدەوی لەهێرشێكی ئاسمانیی فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای ئەمریكا لەرۆژی یەكی مانگی كانونی دووەم لەپارێزگای مەئرەبی یەمەن كوژراوە.

وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا رایگەیاند, دوای دوو رۆژ لەراگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا كە لەهێرشێكی ئاسمانیدا بەدەوی كردووەتە ئامانج. سوپای ئەمریكا دڵنیابونەتەوە لەئەنجامی ئەو هێرشە ئاسمانیەی كراوەتە سەر پارێزگای مەئرەب. 

ئەوە نوێترین گورزە بەر رێكخراوی قاعیدە لەیەمەن دەكەوێت. 

رۆژی 12ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2000 بەكەشتیەكی بچوكی بۆمبرێژكراو هێرشكرایە سەر كەشتیگەلی یو ئێس ئێس كۆلی ئەمریكی لەنزیك عەدەن.

262 جار خوێندراوەتەوە