داعشێكی نوێ لە عێراقدا سەرهەڵدەداتەوەو هەوڵ بۆ تێكدانی ئاسایشو سەقامگیری ناوچە سوننە نشینەكان دەدات.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكی هەواڵگری عێراق، گروپێكی توندڕەو لە داعش جیابۆتەوەو ناوی لەخۆی ناوە، حوڕاسولدینو لەژێر چەتری چەكدارانی لیوای نەقشەبەندییەكاندا كاردەكەن.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوە هەواڵگرییە، چەكدارانی ئەو گروپە نوێیە لە ناوچەكانی دەوورووبەری خورماتوو، تكریت، شەرگات، موسڵ، كەركوك و دیالەو چەند ناوچەیەكی دیكەی سونە نشین، دەستیانكردوە بەجموجوڵو هەوڵ بۆ تێكدانی سەقامگیری و ئاسایشی ئەو ناوچانە دەدەن.
عەباس سروت، ئەندامی لیژنەی ئاسایشو بەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نكوڵی لە بونی گروپێكی لەو شێوەیە دەكاتو رایدەگەیەنێت، لیژنەكەیان هیچ زانیارییەكی سەبارەت بەو گروپە چەكدارە لەبەردەستدا نیە.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، هەندێ لایەنو وڵات، بە بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە، سەقامگیریو ئاسایشی عێراق دەكەنە ئامانج و هەوڵ بۆ تێكدانی دەدەن.
9302 جار خوێندراوەتەوە