دەربارەی كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا پنتاگۆن ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

KNN : Kurdish News Network
12:19 - 29/12/2018
جیهان
+
-

دەربارەی كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) ڕایدەگەیەنێت هەنگاوەكانی داهاتوویان لەگەڵ هاوپەیمانەكانیان لە سوریا هەنگاوێكی پتەو و نەخشە بۆكێشراو دەبێت.

پنتاگۆن لە هەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕاگەیەنراوێكی تایبەت بەكشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا بڵاوكردوەتەوەو تێیدا هاتووە.

 

هەنگاوی داهاتووی پشتیوانی ئەمریكا لە هاوپەیمانان لە خاكی سوریا بریتی دەبێت لە دەستەبەركردنی ئەمنیەتی هێزەكانیان ‌و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ كشانەوەی ئەو هێزانە بەشێوەیەكی كۆنترۆڵكراوە.

 

لە رۆژانی رابردودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سوریا راگەیاند‌و ئەوەش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

7536 جار خوێندراوەتەوە