رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی راستییەکی نامۆ لەسەر بەڕێوەچوونی یەکەم
مەراسیمی هاوسەرگیری شازادە هاری بەریتانیا ئاشکرا دەکات، کە دەبێتە
شێواندنی وێنەی مێگان مێرکلی هاوسەری.
رۆژنامەی زە سەنی
بەریتانی بڵاویدەکاتەوە، مێگان مێرکڵ هاوسەری شازادە هاری، لەکاتی
بەڕێوەچوونی یەکەم مەراسیمی هاوسەرگیرییاندا، ئیمەیڵ بۆ هاوڕێیەکی دەنێرێت و پێی دەڵێت، چەند کیسەیەکی بچووک لە رووەکی
ماریگوانا( کە جۆرێکە لە ماددەی هۆشبەر ) ئامادەکردوە تاوەکو بەسەر
ئامادەبوانی ئاهەنگەکە دابەشی بکات.
رۆژنامەی زە سەنی
بەریتانی روونیدەکاتەوە، مێگان مێرکل هەڵساوە بە دروستکردنی چەند جگەرەیەک
لە ماددەی ماریگوانای رێگە پێنەدراو و پاشان و کردویەتیە کیسەوەو وەک دیاری
بەسەر ئامادەبوانی ئاهەنگەکەدا دابەش کردوە.
هاوکات ئەم کردەوەی مێگان مێرکڵ، لە بەریتانیا رووبەروی رەخنەیەکی زۆر بوویەوەو توڕەیی لای هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە دروستکردوە.
بەپێی
وتەی هاوڕی نزیکەکانی، مێگان مارکل جگەرەی ماریگوانا ناکێشێت و برازاکەی بازرگانی بە رووەکی ماریگوانا دەکات و ئەمەش رووبەروی رەخنەیەکی زۆر
بوویەوە لە بەریتانیا.
مێگان مارکل بەرەگەز ئەفریقییە بەڵام لە ئەمریکا ژیاوەو
ئەکتەرێکی ناسراو بوە، لەساڵی 2011 هاوسەرگیری لەگەڵ تریفور ئنگلسون
دەرهێنەری ئەمریکی ئەنجامداوەو دوو ساڵی نەخایاند لەیەکتر جیابوونوە.

23327 جار خوێندراوەتەوە