ترەمپ: حەوت تریلیۆن دۆلار خەرج بكەیت و بەو شێوەیە بچیتە ناوچەكە
دۆناڵد ترەمپ، لهسهر سهردانهكهی بۆ عێراق، نیگهرانهو دهڵێت: جێگهی نیگهرانیه لەوەی لە ڕێوشوێنێكی ئەمنی توندو بەشێوەیەكی زۆر نهێنی و رانەگەیەنراو سەردانی سەربازانی ئەمریكا بكهیت لە عێراق.
ترەمپ دەڵێت: جێی نیگەرانیە حەوت تریلیۆن دۆلار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەرج بكەیت، كەچی بەو شێوە زۆر نهێنیە بچیت و ئەو هەموو فڕۆكە سەربازییەش بە دەورتەوە بێت بۆ ئەوەی بەسەلامەتی بگەیتە ئەو شوێنە.
ترەمپ راشیگەیاند: من خۆم نەترساوم، بەڵكو ترسم هەبوو میلانیا لەو سەردانەیا شتێكی لێ بێت.
دەشڵێت: پێشتر دوو سەردانی دیكەی بۆ عێراق هەڵوەشێنراوەتەوە بەهۆی ئەوەی هەواڵی سەردانەكە دزەی كردووە.
2847 جار خوێندراوەتەوە