كهمێك پێش ئێستا كۆبوونهوهی وهفدی دانوستانكاری بزوتنهوهی گۆڕان و پارتی له مهكۆی سهرهكی له گردی زهرگهته كۆتایی هات و پاش كهمێكی تر راگهیهندراوێكی هاوبهش بڵاو دهكهنهوه.
بەپێی زانیارییەكانی KNN بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی لیژنەیەكی هاوبەشیان پێكهێنا بۆ بەردەوامیدان بەگفتوگۆكان و یەكلایكردنەوەی پۆستەكان.
هەروەها بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، 19-12-2018 جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردنی دانوستانەكانی وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان و وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی و بەشدارییكردن یان بەشداریی نەكردن لە كابینەی نوێ و پڕۆژەی گۆڕان لەوبارەیەوە.
پەیامنێری KNN راشگەیاند: وەفدەكەی پارتی بەرێكەوتوون بۆ ماڵی كۆسرەت رەسوڵ بۆ وەرگرتنەوەی وەڵامی كۆبوونەوەكە، كە دوێنێ لەگەڵ شاندی باڵای ئەو حیزبە كۆبوونەوە. دواتر دەگەڕێنەوە هەولێر.
دوای كۆبوونەوەكە شاندی هاوبەشی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێكیان بڵاكردەوەو لە بەشێكی راگەیەندراوەكەدا هاتووە؛ كۆبونەوەكە لە كەشوهەوایەكی بەرپرسانە و بە ئومێدی كاركردنی هاوبەش بەڕێوەچوو، هەردوولا جەختیان لەوەكردەوە، كە پرۆسەی گفتوگۆكردن بەردەوامە بۆ دەستنیشانكردنی ئەو خاڵە هاوبەش و زۆرانەی لە روانگەی هەردوو شاند هەیە بۆ بەرنامەی كابینەی حكومەت بە ئامانجی باشتركردنی بژێوی خەڵك و چاكسازی ریشەیی لە هەموو بوارەكان.
لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە؛ گرنگە بەرنامەیەكی تۆكمەی هاوبەش دابڕێژرێت بۆ بوارەكانی شەفافیەت و بەهێزكردنی دامەزراوەكانی حكومەت لە بەڕێوەبردنی زیاتری خزمەتگوزارییەكان و ئیدارەدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
دەقی راگەیەندراوەكە؛
راگەیاندراوی هاوبەشی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان
رۆژی 19-12-2018 شاندی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر قۆناغی پاش هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، كۆبونەوە.
كۆبونەوەكە لە كەشوهەوایەكی بەرپرسانە و بە ئومێدی كاركردنی هاوبەش بەڕێوەچوو، هەردولا جەختیان لەوەكردەوە كە پرۆسەی گفتوگۆكردن بەردەوامە بۆ دەستنیشانكردنی ئەو خاڵە هاوبەش و زۆرانەی لەروانگەی هەردو شاند هەیە بۆ بەرنامەی كابینەی حكومەت بە ئامانجی باشتركردنی بژێوی خەڵك و چاكسازی ریشەیی لە هەموو بوارەكان.
كۆبونەوەكە جەختی لەوەكردەوە كە گرنگە بەرنامەیەكی تۆكمەی هاوبەش دابڕێژرێت بۆ بوارەكانی شەفافیەت و بەهێزكردنی دامەزراوەكانی حكومەت لە بەڕێوەبردنی زیاتری خزمەتگوزارییەكان و ئیدارەدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
جەختیش كرایەوە لە دانانی بەرنامە و بەرپرسیارێتی هاوبەش بەمیكانیزمی گونجاوی جێ بڕوای لایەنە بەشداربوەكانی حكومەت، بنەمای سەرەكی بێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان بزوتنەوەی گۆڕان
2991 جار خوێندراوەتەوە