وەفدی دانوستانكاری پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌

11:20 - 18/12/2018
کوردستان

ئەمڕۆ وەفدەكەی پارتی لەگەڵ یەكێتی و سبەینێش لەگەڵ گۆڕان كۆدەبێتەوە

وەفدی دانوستانكاری پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم گەیشتە سلێمانی لە مەكتەبی سساسیی یەكێتی لەگەڵ ئەو حزبە لە كۆبوونەوەدایە و بڕیاریشە سبەینێش لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا كۆبێتەوە.

پەیامنێری  KNN رایگەیاند: وەفدی دانوستانكاری پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم گەیشتە سلێمانی و لە مەكتەبی سساسیی یەكێتی لەگەڵ ئەو حزبە لە كۆبوونەوەدایە تیایدا گفتوگۆ دەكرێت دەربارەی پێكێهانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

پاكێجەكەی پارتی لە هەرسێ پۆستی سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم و پەرلەمان پێكدێت، هەروەها مەبەستیشیەتی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان تا كۆتایی ئەم مانگە تەواو بكرێت و هەڵبژاردنیش بۆ سەرۆكی هەرێم بكرێت، بەوپێیەی سەرۆكی هەرێم سەرۆكی حكومەت رادەسپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینە نوێیەكەی.

یەكێتی نیشتیمانیش داوای بەشداری راستەقینە دەكات لە كابینە نوێكەو پارتیش جەختی لەوە كردووەتەوە، كە هاتنیان بۆ سلێمانی یەكجارەكییەو تا ئەوكاتەی رێكنەكەون لەگەڵ هەردوو حزب، ناگەڕێنەوە هەولێر.


هەرچی بزوتنەوەی گۆڕانیشە، بە شەش پاكێج بەشداری گفتوگۆكان لەگەڵ پارتی دەكات، بۆ ئەمەش لەسەر هەموو ئاستەكانی سیاسی و دارایی و سەربازی رووبەروبونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی گۆڕان پرۆژەی ئامادەكراوی هەیە.



255 جار خوێندراوەتەوە