رێژەی منداڵبون لە عێراق رو لە هەڵکشانە؛ ساڵی رابردو نزکەی یەک ملیۆن
منداڵ لەدایک بون، لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2022 تەنها 40 هەزار
منداڵ لەدایک بون.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، شارەکانی
بەغداد، بەسرە و نەینەوا لە ریزبەندیی ئەو شارانەدان کە زۆرترین
منداڵیان تێدا لەدایک بوە.
ئاماژەى بەوەش کردوە: بە دیاریکراوی زیاتر
لە 903 هەزار و 16 منداڵ له ناوخۆی عێراق و سێ هەزار و
15 منداڵی دیكهش له دهرهوهی عێراق لهدایكبون، لەو ژمارەیەش ریژەی
کوڕ زیاترە بەراورد بە کچان.
ئەوەش هاتوە؛ رێژەی 76%ی ئەو منداڵانە لە
نەخۆشخانەی حکومییەکان لەدایک بون و 14% شیان لە نەخۆشخانە تایبەت
و بنکە تەندروستییەکان لەدایک بون.
ئەوە لە کاتێکدایە، بەپێی ئامارێک لە
هەرێمی کوردستان ساڵی رابردو بە نزیکەی، 40 هەزار منداڵ لەدایک بون.
2750 جار خوێندراوەتەوە