بەشێک لەو خاڵانەی چاکسازی، جێبەجێبونی گرنگە

 ١- ھەڵوەشاندنەوەی ھەزاران خانەنشینی نایاسایی لە وەزیرەوە بۆ بریکارو خواتر، خستنە باری یاسایی.

٢- رێکخستنەوەی لیستی شەھیدان و کەمئەندامی سەنگەر و زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین لەوانەی شایستەنین، خستنە باری یاسایی.

٣- وەرگرتنەوەی پلە سەربازی و ئیداری لە ئەوانەی لە دەرەوەی شایستەی خۆیان پلەیان بەرزکراوەتەوە.

٤- ڕێگریکردن لە دوو جار سودمەند بون لە موچە. ٥- شەش جێگا ھەیە فەرمانگەی خانەنشینن و ھۆکارێکن بۆ گەندەڵی و لیستی ناڕەوای خانەنشینی، ھەڵدەوەشێتەوەو خانەنشینی لەیەک فەرمانگەدا کۆ دەبێتەوە.

٥- پاسەوانی لە کوردستاندا بوە بە ھۆکارێکی گەورەی گەندەڵی و نادادی، ئەویش رێکدەخرێتەوە.

٦- ھیچ ھێزێکی سەربازی و حیزبی یەکەی ژمێریاری خۆی نامێنێت.

٧- دروستکردنی سندوقی خانەنشینی جێگیر دەکرێت.

٨- بە بۆچونی ئێمە ئەوەی خانەنشینی پلە باڵا لە پرۆژەکەی ئەنجومەن وەزیرانیشدا ھەیە پێویستی بە چاککردنە، بەڵام پێشتر خانەنشینی باڵا زۆر ناڕەوا بوە، کار بۆ چاککردنی دەکەین.

٩- ژمێرەو حسابی سەرجەم ھێزە سەربازی و ئەمنیەکان دەکەونە ژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایی.

 

جێبەجێکردنی ئەم خاڵانە گرنگە، نەک نوسینی. تێبینی: لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکە چەندین ئیزافەی ترمان ھەیە بۆ چاکسازی و جێگیرکردنی زۆر خاڵی باشە بۆ خزمەتی گشتی. زۆر سەرنج و تێبینی باشمان بۆ ھاتوە. ھەر بۆ زانین.. ھەر لەم ھەفتەیەدا لەسەر بنەمای بەدواداچونو کاری جدی پەرلەمانی ، لە سەرجەم خاڵە سنوریەکان زانیاری گرنگ ئامادەکراوەو بڕیارە کاری جدی لەسەر بکرێت و سەرۆکایەتی حکومەتیش بڕیاری بەدواداچونی داوە.

 

لای ئێمە چاکسازی لە خاڵە سنوریەکان، نەوت، باج، وەبەرھێنان، دەرمان....... ھتد ھەنگاوە گرنگەکانی چاکسازین ، ئەوەی ئێستا تەنیا یەک ھەنگاوە لە چەندین. پشتیوانی ھەموو ھەنگاوێکی چاکسازین، لە کوێش گەندەڵی ھەبو قسەی جدی لەسەر دەکەین.

1717 جار خوێندراوەتەوە