ads top

له‌ یادی دوو ساڵه‌ی كۆچی کاک نه‌وشیروان

له‌ دوو ساڵه‌ی کاک نه‌وشیروان
ڕێگای دروست بۆ پێکه‌وه‌یی


هه‌رچه‌ند جیاوازبین له‌ هه‌نگاودا، له‌ ئامانجدا یه‌کین، ده‌بێت نه‌وشیروان مسته‌فاو پرۆژه‌که‌ی هه‌موان کۆبکاته‌وه‌.


ئێمه‌ بتوانین له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی گفتوگۆبکه‌ین، چۆن ناتوانین له‌ نێوخۆی خۆمان به‌رنامه‌یه‌ک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گۆڕان ئاماده‌بکه‌ین..

گۆڕان، وه‌ک دوایه‌مین پرۆژه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌مانه‌تی هه‌موانه‌، پاراستنی ئه‌م ئه‌مانه‌ته‌ش ئه‌رکه‌.
گرفت یان که‌موکورتی له‌ هه‌موو جوڵانه‌وه‌یه‌کی سیاسیدا بوونی ده‌بێت، دیالۆک و بژارده‌ی دیموکراسیانه‌ باشترین ڕێگان بۆ چاره‌سه‌ری گرفت‌.

هه‌م له‌سه‌ر ئێمه‌ مانان و هه‌م له‌سه‌ر بڕیاربه‌ده‌ستانی گۆڕان ڕه‌خنه‌ هه‌یه‌، ئه‌رکت که‌وته‌ سه‌رشان ڕه‌خنه‌شت لێده‌گیرێت، سبه‌ی چه‌ند به‌ڕێزێکی دیکه‌ش به‌رپرسیاریه‌تی وه‌رگرن به‌ دڵنیایی ڕه‌خنه‌یان لێده‌گیرێت، بۆیه‌ نه‌فه‌سی به‌رپرسانه‌ بۆ هه‌موان گرنگه‌..

گۆڕان پێویستی به‌ڕه‌خنه‌لێگرتنه‌ بۆ چاککردن، هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ک له‌ سه‌نگه‌ری گۆڕانه‌وه‌ بۆ چاککردنی گۆڕان ڕه‌وایه‌، به‌ڵام سه‌نگه‌ر گرتن له‌ گۆڕان خزمه‌ته‌ به‌ نه‌یاره‌کانمان.

که‌واته‌ چی بکه‌ین ؟
یه‌ک: له‌ ٢٥ی ٧ واده‌ی یاسایی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن کۆتایی پێدێت.

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی نێوخۆی بۆ سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌کان بکرێت(له‌ ڕایه‌ڵه‌و بازنه‌کانه‌وه‌ بۆ ڕێکخه‌ری گشتی و خانه‌ی ڕاپه‌ڕان). ئه‌وه‌ی ده‌توانێت به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرێت پێویسته‌ خۆی هه‌ڵبژێرێت، ئه‌وه‌ی شایسته‌یه‌ بێ، به‌بێ هیچ گرێیه‌ک پێویسته‌ هه‌موان پشتیوانی بکه‌ین.

بۆ هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنیش پێویسته‌ وه‌سیه‌تی کاک نه‌وشیروان جێبه‌جێبکرێت.

دوو: له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیک کۆنفرانسی نیشتیمانی ده‌که‌ین، هه‌ر به‌ڕێزێک پرۆژه‌و ڕوانینێکی هه‌یه‌ بیهێنێته‌ کۆنفرانس، له‌وێ ده‌کرێت بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو گۆڕانکاریه‌ک بده‌ین که‌ خزمه‌ت به‌ گۆڕان بکات.

سێ: له‌ پری سه‌نگه‌رگرتن پرۆسه‌ی دیلۆگی ناوخۆی بکه‌ین به‌ نه‌ریت و که‌لتور بۆ پێشخه‌ستنی جوڵانه‌وه‌که‌.
هه‌مووان پێکه‌وه‌ بۆیه‌ک ئامانج ، بۆ سه‌رخستنی دوا پرۆژه‌ی ڕه‌وانشادو به‌خشینی ئومێد به‌ کوردستانیان هه‌نگاو بنێین.

چاره‌سه‌ری دروست ئه‌مه‌یه‌، نه‌ک بێ ئومێدکردنی خه‌ڵک و ڕه‌شکردنی گۆڕان.

له‌ ١٩ی ٥ پێکه‌وه‌ ده‌بین، پێکه‌وه‌ گۆڕان ڕێکده‌خه‌ینه‌وه‌.

187 جار خوێندراوەتەوە