جگه له کاکه خۆی، که‌س گرده‌که‌و دینارێکی بۆ گۆڕان له‌یه‌کێتی وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌وه‌شی وه‌ریگرت له ڕێگای گۆڕانه‌وه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵک بو، دینارێکی نه‌ڕۆشته گیرفانی که‌س. ئه‌وه‌ی ئێستاش هه‌یه، ڕێک وه‌ک ئه‌و کاته‌یه که له ٢٠٠٨ وه‌ڵامی دانه‌وه.
گرد هه‌ر هی کۆمپانیای وشه‌یه‌و مه‌ترێکی نه‌فرۆشراوه، ئه‌و پارانه‌ش که کاکه وه‌ریگرت جارێک ١٠ ملیۆن و چه‌ند مانگێکیش پێش مردنی بڕێکی که‌م له ڕێگای ژوری کارگێڕی و دارایی، وه‌رگرت، هه‌موان ده‌زانن ئه‌م پارانه نه‌ک نه بووه‌ته هۆی ته‌سلیمکردن، به‌ڵکو خۆی ده‌یانجار وتوویه‌تی: هه‌زار هێنده‌ی ئه‌مه‌یان دزی، من که وه‌ریده‌گرم نایدزم، ئه‌رکمه‌و ده‌یخه‌مه خزمه‌تی خه‌ڵک.
ئه‌م پارانه بۆ که‌ناڵی میدیای و هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک خه‌رجکرد، گرده‌که‌ش هی خه‌ڵکه‌و بۆ خزمه‌تی خه‌ڵکه تامردن.
ئه‌مه‌ی دژی گۆڕان، هه‌ندێک هێز ده‌یکه‌ن. جگه له حه‌مله‌یه‌کی سه‌خیفانه بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی دزینی داهاتی نه‌وت و بێکاره‌بایی و برسیکردنی خه‌ڵک و دزینی هه‌زاران دۆنم زه‌وی و خاکی ئه‌م وڵاتانه هیچی
دیکه نیه
سه‌یر ئه‌مه‌یه، ساخته‌چیه‌کی ملیۆنان دۆلار قه‌رزاری خه‌ڵک و حکومه‌ت و ئیداره گشتی یه‌کێتی بێت، بڵێت: نه‌وشیروان مسته‌فا پاره‌ی له‌یه‌کێتی وه‌رگرت!
تۆیه‌ک سه‌دان دۆنم زه‌وی کۆمپانیای نۆکانت کرده شوقه‌و ڤێلاو به‌نرخی گران قۆڵی هه‌زارانت بڕی ڕه‌وایه، به‌ڵام گردێک مه‌ترێکی لێنه‌فرۆشرابێت و بۆ خزمه‌تی خه‌ڵک و دژی سته‌مکاری بێت ناڕه‌وایه!
خۆمان هه‌ڵسوڕاوه دڵسۆزه‌کان و سه‌رکرده‌کان ڕه‌خنه ده‌گرین بۆ باشکردنی گۆڕان و به دامه‌زراوه‌کردن و باشترکردنی ناوه‌ندی بڕیار، پێداچونه‌وه‌و گۆڕانکاری ده‌که‌ین له‌سه‌ر بۆ خوار، به‌ڵام لاوازكردنی گۆڕان زیادبوونی سته‌مکاری پارتی و یه‌کێتیه..
گرده‌که..
سوپاسی کاک نه‌وشیروان ده‌که‌ین، گرده‌که‌ی له کۆمپانیایه‌کی حیزبی وه‌رگرت، بووبه مۆم بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی کوردستان، ئه‌گه‌رنا یه‌کێتی له‌گه‌ڵ بازرگانێک ڕێکده‌که‌وت و ده‌یکرد به شوقه‌و خانوو یان ده‌بوو به هۆتێل و ڤێلا وه‌ک گرده‌کانی دیکه.
ئێستا گرده‌که دره‌خت و سه‌وزای زۆر زیادبووه‌و ته‌له‌فزیۆن و سایت و ڕادیۆی تیدایه دژ به سته‌مکاری هاوارده‌کات، سیاسیه پاکه‌کانی ئه‌م کوردستانه‌ی تێدایه بیرله ئاینده‌یه‌کی باشتر ده‌که‌نه‌وه بۆ کوردستان.
سوپاس کاکه
ئه‌مه‌ی دژی گۆڕان، هه‌ندێک هێز ده‌یکه‌ن. جگه له حه‌مله‌یه‌کی سه‌خیفانه بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی دزینی داهاتی نه‌وت و بێکاره‌بایی و برسیکردنی خه‌ڵک و دزینی هه‌زاران دۆنم زه‌وی و خاکی ئه‌م وڵاتانه هیچی دیکه نیه، کێ ده‌توانێت بڵێت: جیاوازی کاری گۆڕان ئێستا‌و شه‌ش مانگ پێش ئێستا چیه؟
کاکه له وه‌ڵامی ئه‌و پارانه‌ی وه‌ریگرت، وای وت:
نەوشیروان مستەفا پارە لە یەکێتی وەردەگرێت و دژ بە یەکێتی بەکاری دەھێنێت ..(مەلا بەختیار٢٠٠٨)
لە وەڵامی مەلا بەختیاردا ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا لە ھەمان ساڵدا واتە ٢٠٠٨ نوسیویەتی:
(من یه‌کێک بوم له دامه‌زرێنه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه و هه‌مو داووده‌زگا دارایی و ڕێکخراوه‌یی و راگه‌یاندنه‌کانی، به‌شدارێکی سه‌ره‌کی بوم له رابردوی یه‌کێتی و له دروستکردنی ئێستای یه‌کێتی دا، به هه‌مو لایه‌نه سه‌لبی و ئیجابیه‌کانیه‌وه، من هه‌روه‌کو شه‌ریکم له هه‌ڵگرتنی ئۆباڵی مێژویی هه‌مو سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وت و شکسته‌کانی یه‌کێتی‌دا، هه‌روه‌ها شه‌ریکم له هه‌مو سه‌روه‌ت و سامان و دارایی یه‌کێتی دا، که‌س بۆی نیه منه‌ت به‌سه‌ر مندا بکات.)
سەیرە ! پاش تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ ھەمان قسە دەکرێتەوە لە ڕێگای شاگردەکانی مەلا بەختیارەوەو کۆمەڵێک خەڵکی پێ چەواشە دەکرێت!
رونکردنه‌وه‌یه‌ک له نه‌وشیروان مسته‌فاوه + -
چه‌ند جارێکه‌و له‌چه‌ند موناسه‌به‌تێک دا مه‌لا به‌ختیار له‌لایه‌ک و ئه‌رسه‌لان بایز له‌لایه‌کی تره‌وه باسی ئه‌وه ئه‌که‌ن که گوایه:
* ئه‌وان پاره‌یان داوه به من.
* پاره‌یان نه‌داوه به من تا دژی یه‌کێتی به‌کاری بهێنم.
* پاره و ئه‌رزیان داومه‌تێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زانستی دابمه‌زرێنم، نه‌ک ڕۆژنامه و ته‌له‌فیزۆن.
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر چاوی کادره‌کانی یه‌کێتی و رای گشتی ڕونتر بێت و، خوێنده‌وار و گوێگر به هه‌ڵه‌دا نه‌چن به چاکی ئه‌زانم ئه‌م چه‌ند نوقته‌یه ڕون بکه‌مه‌وه:
یه‌که‌م: کۆمپانیای وشه نه "مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستن" ه تا سه‌ر به مه‌کته‌بی ڕێکخستنی ئه‌رسه‌لان بایز بێت و نه "ڕێکخراوی دیموکراتی جه‌ماوه‌ری" یه تا سه‌ر به مه‌کته‌بی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی مه‌لا به‌ختیار بێت، تاوه‌کو ئه‌وه‌ی موچه و میزانیه له‌وان وه‌ربگرێت. نه من و نه هاوکاره‌کانم بۆ دامه‌زراندنی کۆمپانیای وشه و داوده‌زگاکانی موچه و پاره و ئه‌رز‌مان له‌م دو زاته وه‌رنه‌گرتوه، دامه‌زراوه‌کانی ئێمه ده‌سنده‌خۆری ئه‌وان نین، بۆیه ئیدیعاکانیان بێ بناغه‌و نا ڕاسته و هه‌رچیه‌ک ئه‌ڵێن قسه‌ی خۆیانه.
دوه‌م: من یه‌کێک بوم له دامه‌زرێنه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه و هه‌مو داووده‌زگا دارایی و ڕێکخراوه‌یی و راگه‌یاندنه‌کانی، به‌شدارێکی سه‌ره‌کی بوم له رابردوی یه‌کێتی و له دروستکردنی ئێستای یه‌کێتی دا، به هه‌مو لایه‌نه سه‌لبی و ئیجابیه‌کانیه‌وه، من هه‌روه‌کو شه‌ریکم له هه‌ڵگرتنی ئۆباڵی مێژویی هه‌مو سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وت و شکسته‌کانی یه‌کێتی‌دا، هه‌روه‌ها شه‌ریکم له هه‌مو سه‌روه‌ت و سامان و دارایی یه‌کێتی دا، که‌س بۆی نیه منه‌ت به‌سه‌ر مندا بکات.
سێ یه‌م: له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆمپانیای وشه‌وه تا ئێستا زیاتر له 10 جار و له موناسه‌به‌تی ئاشکرادا به سوپاسه‌وه ئیشاره‌تم داوه به‌و هاوکاریه‌ی مام جه‌لال کردوینی، هه‌ر بۆ نمونه:
1. له یه‌که‌م چاوپێکه‌وتن دا دوای ده‌س له کار کێشانه‌وه‌م، له‌گه‌ل هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی.
2. له په‌یامی سبه‌ی دا، که تا ئێسته‌ش له‌سه‌ر سایته‌که ماوه.
3. له یه‌که‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌دا باسی کراوه.
4. له گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی دا له گه‌ڵ نوسه‌ری ناسراوی فه‌ره‌نسی کریس کۆچێرا.
4502 جار خوێندراوەتەوە