با کوردستان تووشی ئه‌م قه‌یرانه نه‌بێت.
له کۆبونه‌وه‌ی سیاسی، به په‌یوه‌ندیکردن، به ناردنی نامه هه‌وڵمداوه ئه‌م په‌یامه بگه‌ینم، به‌ڵام هێشتا قه‌له‌قم و ترسم هه‌یه بڕیاری تایبه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی هه‌رێم تووشی قه‌یرانێکی قوڵ بکات، که ده‌رچوون لێی زۆر قورسه له‌کاتێکدا ڕێگا هه‌یه بۆ نه‌مانی قه‌یرانی دارایی و چاره‌سه‌ری ی کجاری گرفتی موچه.
دۆخی ئابوری، گوزه‌رانی خه‌ڵک، گرفتی موچه، ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی تاڕاده‌یه‌کی زۆر به‌ستراوه به ڕێککه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌مه بابه‌تی گفتوگۆی سیاسی و که‌ناڵی میدیا نیه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی کورتبینی سیاسی و نه‌بوونی ڕوئیایه.
زۆر به‌ڕوونی ده‌ڵێم:
نیه‌تێک هه‌یه له حکومه‌تی هه‌رێم، هیچ بڕه نه‌وتێک ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌کات و هه‌رێمی کوردستان خۆی نه‌وته‌که‌ی بفرۆشێت، پێشیان وایه له‌سه‌ر به‌ڵێنێکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق مانگانه به‌غدا به‌بێ ڕاده‌ستکردنی نه‌وت نزیکه‌ی ٤٥٠ ملیار دینار ده‌داته هه‌رێم.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما وه‌زیری دارایی عێراق پێداگیری له‌سه‌ر ١٤٪ نه‌کردوه‌و به ١٢،٦٪ پشکی هه‌رێم هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕازی نه‌بێت به ڕاده‌ستکردنی نه‌وت.
هیچ ڕێککه‌وتنێکی ڕاگه‌یه‌ندراو نیه بۆ ئه‌مه‌ش که به‌غدا بێ ڕاده‌ستکردنی نه‌وت پاره ڕه‌وانه بکات، ته‌نانه‌ت ئێستا له لیژنه‌ی دارایی و په‌رله‌مانی عێراق دژایه‌تی ئه‌وه‌ن به‌بێ ڕاده‌ستکردنی نه‌وت هیچ پاره‌یه‌ک بدرێته هه‌رێم، ئه‌گه‌ر ته‌رخانکراو له بودجه‌شدا نه‌بێت سه‌رۆک وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی ناردنی هیچ بڕه پاره‌یه‌کی نیه.
له ئه‌گه‌ری نه‌هاتنی پاره‌ش له به‌غداوه قه‌یرانێکی قوڵ له کوردستان دروستده‌بێت.
چی بکرێت؟
ئه‌گه‌ر نیه‌تی جدی هه‌بێت ده‌تواندرێت پشکی هه‌رێم بکرێته ١٤٪ و زه‌مینه‌و به‌ڵگه‌ش هه‌یه بۆ ئه‌مه، له‌به‌رامبه‌ر ڕاده‌ستکردنی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌دا.
ئه‌وکات پشکی کورد به کۆی به‌رکه‌وته‌کان نزیکه‌ی ١١ ترلیۆن ده‌کات، جگه له‌وه‌ش نزیکه‌ی ١٨٠ هه‌زار به‌رمیل ده‌مێنێته‌وه ده‌تواندرێت نزیکه‌ی ٣ ترلیۆنی دیکه داهات ده‌ستبخات.
داهاتی ناوخۆی نانه‌وتی نزیک ده‌بێته‌وه له ٢ ترلیۆن..
هه‌رێمی کوردستان به‌م ڕێگا ١٦ ترلیۆن داهاتیه‌تی، گریمان ٢ ترلیۆن کورتده‌هێنێت ١٤ ترلیۆن داهاته، ٩ ترلیۆن بۆ موچه‌ی بێ پاشکه‌وت، ٥ ترلیۆن ده‌مێنێته‌وه بۆ خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی.
پرسیاره‌که ئه‌مه‌یه ١٦ ترلیۆن ده‌گۆڕنه‌وه به ٥ ترلیۆن به ناوی ئابوری سه‌ربه‌خۆ؟
گومانم نیه ئه‌گه‌ر هه‌نگاو نه‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی پشکی کورد نه‌کرێت به ١٤٪ و ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پشکی کورد له یاسای بودجه‌دا نه‌کرێت قه‌یرانی دارایی نه‌ک چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵکو به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌خسیه‌و خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت به قوربانی .
3483 جار خوێندراوەتەوە