مۆندیالی هەڕەشەکانی تورکیا ئێران
"فڕین لەسەر
باڵی فاشیزم"
توركیا ده‌وڵه‌تێكی
دراوسێی هه‌یه به‌ناوی توركمانستان و تورك زمان و دەوڵەتیشن، بەڵام بۆ كورد رازی
نابن نەک دەوڵەت، هەرێمێکی ئارامیشی هەبێ؟ ئێران دراوسێیه‌كی هه‌یه لە ئۆراسیاو قەوقاز
به‌ناوی دەوڵەتی ئازه‌ربایجانی ئەوروپی شەرقی، له ئێرانیش ئازه‌ربایجانێكی غەربی
هه‌یه‌و بۆی ئاساییە دەوڵەتیان هەبێت بەڵام
بۆ کورد نابێت.
بۆ ئەمریکا ئاسانه ئیتر
ئه‌م مۆدێله‌ی لۆزان و سایکس پیکۆو جەزائیر دەستکاری بکات و بۆ كورد فۆرمه‌ڵەیەکی
نوێ بخاتەڕوو به‌ته‌نیشت ئێران تورکیاوە، ئه‌مه‌ی روو ئه‌دات به‌هاری ئێرانی نییەو
ئیمپراتۆریەتی تورکیاش نییە، تاقیكردنه‌وه‌ی فۆرمێكی تره بۆ ئیداره‌دانی جیۆستراتیجی
ناوچه‌كه و دارشتنه‌وه‌ی هێزو به‌رژه‌وه‌ندی جه‌مسه‌ره‌كان و هه‌ندێك گۆرانكاری
له سیستمی به‌رێوه‌به‌ریی له رۆژهه‌ڵاتی ناوین بۆ لەقاچخستنی پۆتن و هەڕەشەکانی
و کەشفکردنی وزەی جێگرەوە، ئەوەی ئێستای تورکیاش بۆئەوەیە هەڕەشەو ئاڵنگاریی ناوخۆیی
و ناڕەزایەتیەکان و بێ‌کاری گەنجان و ئابوری لاواز‌و قەرزەکانی کە زیاد لە ٨٠ ملیارد
دۆلارە بشارێتەوەو پەردەپۆش بکات تا دوای هەڵبژاردنی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بە بیانووی تیرۆر‌و
هەڕەشەی دەرەکی ئاسایشی نەتەوەیی.
بۆیە دروستکردنی پشتێنەی
٣٠ کیلۆمەتری ئەمنی لە دەرەوەی سنورەکان دژی ڕۆژاڤا باشترین هەنگاوە تاوەکو ئەمریکا
بێنێتە سەر مێزی دانوستان و ملکەچپێکردن لەسەر هەندێک داگیرکاری دیکەی ڕۆژئاوا‌و بەتایبەت
کۆتایی بە کامپی هۆڵ بەڵام بێ زیانیش کۆتایی نایەت بۆ تورکیا‌و ئاکەپە.
كورد له داهاتوو ئه‌كته‌رێكی
به‌هێز ده‌بێت له‌م مۆندیالە سیاسیەی ناوچەکەو گۆرانكاریانه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی
عه‌قلانی و هاوسه‌نگ مامه‌ڵە بكات و هێڵی ستراتیژیی و وزەی نەوتی و گازیی خۆی بپارێزێت
بە گفتوگۆی هاوسەنگ و عەقڵانی و یەکڕیزی ناوخۆیی و دانوستانی بەهێز .
ئاسۆ عەبدوللەتیف
173 جار خوێندراوەتەوە