ئایا لە تورکیا بەرەی ئۆپۆزسیۆن بەبێ کورد لەدایک دەبێت؟
ھاتنەوەی ئیسلامگەرای سوننەتی و کۆمەڵایەتی و چەپی رادیکاڵ
و کەمالیزمە نوێکان و ئەکادیمیست و ئازادیخوازان بە ھاوپەیمانێتییەک لەم بەرە شەش
حیزبییەی تورکیا بۆ گۆرەپانی سیاسی بە ڕێبەرایەتی پارتی گەلی کۆماریی چەهەپە بەبێ
هەدەپە. هیچی کەمتر نییە لە هەژموونی مەترسیەکانی سوڵتانیزمی ئەردوغانی و عوسمانییە
نوێکان، بۆچی؛
یەکەم/ ئاسان نییە ڕوانگەو گوتارت جیاواز نەبێت لە ستەم
و فاشیزمی ڕابردووی وڵات و بتوانی دەنگدەر بگەوجێنیت و بڕوای پێ بهێنیت بۆ هەڵبژاردنێکی چارەنوسساز کە ئەردوغان،کەسایەتی
کاریزمیی خۆی لەسەر دادەنێت.
دووەم/ هیچ ئۆپۆزسیۆنێک بەبێ تێگەیشتن لە دۆزگەریی
کوردو ئازارەکانی ناتوانێت خۆڕاگربێت و خۆی وەک بەدیل نوما بکات لەکاتێکدا کورد لە
تورکیا بۆتە ئەمری واقیع و ماکینەی پرۆسەی سیاسیی و کەلتوریی و ناکرێ پەراوێزی بخەیت.
سێهەم/ ئەم حیزبانە لەسەر پشتی بەلەمی ئابوری لاوازو
دراوی کەم بایەخ و شەپۆلی نارازی گەنجان و بێکاری و درزی گەورە لە سەرۆکایەتی کۆمار
و نەبوونی ئازادیەکانەوە هاتوون و خۆیان تەرح کردوە بۆ گەرانەوەی سەروەریی و بەهای
سیاسیی بۆ وڵات و بە سیستمکردنەوەی وڵات بۆ پەرلەمانیی و فرەیی، دروشمەکەیان گەورەیە،
هاتنەکەشیان پڕە لە ئیشکالیەتی ئەخلاقی و سیاسی و تەسکبینیی و شۆڤێنیستیی، ئەگەرچی
باس لە هەندێک ماف و ئیمتیاز کراوە بۆ کوردی باکورو کەمەنەتەوەکان، کەچی هەدەپەیان
نەخستۆتە بەرەکەیان.
هەر لەو سەرەتایەوە ئەجێندای ئەو پارتانە دیدی فاشیزم و
نەژادپەرستی و پاکتاوکردن و گوتاری ڕەدکردنەوەی بە تۆپزیی پێوە دیارە، بەیاننامەی
سەرەتاشیان لە ٥/٢/٢٠٢٢ بە دیدێکی تەسکی حیزبیی پانتورکی و تۆرانیزم نوسراوە و نەخشەڕێگایەکی
دژە دیموکراسیی پەتییە کە ئازادی گەلان هەرگیز بەرچاو نەگیراوە. گەرچی ئاماژە بە فیدراڵیەت
و مافی زمانیی دراوە بە نەژادەکانی ئەرمەنی و یۆنانی بەپێی پێوەری دیموکراسی و خۆ
وەرچەرخان بۆ ئەو فرە رەنگیەی یەکێتی ئەوروپا.
بەکورتی هیچ ئۆپۆزسیۆنێکی جددی وەک ئەڵتەرناتیڤ بۆ سیستمی
حوکمڕانی ئێستای تورکیا بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ٢٠٢٣، بە بێ تەجاوەزی دۆخ و
نەزعەی تورکچێتیی و ئایسیمیلاسیۆنی دژە کورد، ناتوانێ مۆفەق بێت و نەریتی ئاکپارتی
تێپەڕێنێت.
هەدەپە چەندین ساڵە باش لە ئاکپارتی تێدەگات و تێگەشتووەو
خۆی ڕاهێناوە لەسەر ڕەوشەکە تاکو شەش پارتی نوێی ئایندە نادیارو و شەش گوتاری ئایدۆلۆژیی
نوێی مەترسیدار .
کورد وتەنی شیردا بۆ داپیردا.
351 جار خوێندراوەتەوە