تارق ئەحمەد: هەوڵدەدەن هاوكاری بۆ ئەو مامۆستایانە كۆبكەنەوە كەموچەكانیان براوە
دوابەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی بردنی موچەی مامۆستایانی پێنج قوتابخانەی سنوری قەزای خورماتوو, بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی قەزاكە دەڵێت: هاوكاری بۆ مامۆستاكان كۆدەكەنەوە.
تارق ئەحمەد, بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لە قەزای خورماتوو, بە KNNی ڕاگەیاند: پاش ئەوەی ئێوارەی دوێنێ لەكاتی گەڕانەوەیاندا پێنج مامۆستای بەشی خوێندنی كوردی كە بڕی 100 ملیۆنی موچەی مامۆستایانی پێنج خوێندنگەیان پێبوە, لەنزیك ناحیەی نەوجول, لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە كە جلوبەرگی كوردیان لەبەربوەو بە زمانی كوردی قسەیان كردوە ڕێگەیان لێگیراوەو بەزەبری چەك سەرجەم پارەكەیان لێ سەندراوەو بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتون.
بەوتەی تاریق ئەحمەد, هەر پێنج مامۆستاكە ئەشكەنجە دراون و سەرجەم موبایلەكانیان لێوەرگیراوە, لە ئێستاشدا هەوڵدەدەن بڕە پارەیەك وەك هاوكاری بۆ ئەو مامۆستایانە كۆبكەنەوە لەبەرامبەر لەدەستچونی موچەكانیان.
1313 جار خوێندراوەتەوە