وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەنگۆی ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت؛ پرۆسەی پاڵپشتییەکان بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشەی لە نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە واژۆکراوە بەردەوامە، کە ئامانج لێی سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانە
لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکردووە، تەنیا ئەو هاوکارییانە وەستاون کە تایبەت بوون بە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش، هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ سنوورداربوون و کەمبوونەوەی چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوە
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکارییە دارایی و لۆجیستییەکانی ئەمریکا بەپێی خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو ڕێکخراون و تا مانگی ئەیلولی ساڵی (2026) کە وادەی کۆتاییهاتنی لێکتێگەیشتنەکەیە، بەردەوام دەبن. هاوکات چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی ئایندەدا، گفتوگۆ بۆ واژۆکردنی لێکتێگەیشتنێکی نوێ لە نێوان هەردوولادا بێتە ئاراوە.
162 جار خوێندراوەتەوە