حکومەتی هەرێم: هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان زیاتر لە 140 شەهید و برینداریان لێکەوتووەتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:31 - 25/04/2026
کوردستان
+
-

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری هێرشە درۆنی و مووشەکیەکانی دوو مانگی رابردووی خستەڕوو و ئاماژەی بەوەکردووە، بە هۆی زیاتر لە 800 هێرشەوە 20 کەس شەهیدبوون و 123 کەسیش برینداربوون.

 

بەپێی ئامارێک کە لەلایەن فەرمانگەی میدیای و زانیاری حکومەتی هەرێمەوە خراوەتەڕوو، لە نێوان 28ی شوبات تا 20ی نیسانی ئەمساڵ بە درۆن و مووشەک 809 هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان، کە بەم جۆرەبوون: 477 هێرش کراوەتە سەر هەلێر و لە ئەنجامدا 10 کەس شەهیدبوون و 83 کەسیش برینداربوون.

 

لە دوای هەولێر زۆرترین ژمارەی قوربانیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە و لە 68 هێرشدا 7 کەس شەهیدبوون و 34 کەسیش برینداربوون.

 

سەبارەت بە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەش ئاماژە بەوەکراوە کە 235 هێرش لەو دوو پارێزگایە تۆمارکراوە، بەهۆیانەوە 3 کەس شەهیدبوون و 6 کەسیش برینداربوون.

 

29 هێرشیش کراوەتە سەر پارێزگای دهۆک، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانیان هەبووبێت.

70 جار خوێندراوەتەوە