وەزیری دەرەوەی ئێران لە پاکستان و ئەگەرچی باس لەوە دەکرالەو سەردانەدا پرسی ئەتۆمی تاوتوێ ناکات، بەڵام راگەیەندرا کۆتا وەڵامی ئێران بۆ دەستپێشخەری نێوەندگیرەکان و داواکاری ئەمریکییەکان لە رێگەی ئیسلامئابادەوە ئاراستەی واشنتن دەکات.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەممە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ عاسم
مونیر سوپاسالاری پاکستان کۆبووەوە، کە رۆڵی نێوەندگیر لەنێوان واشنتن و تاران
دەگێڕێت، بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوانیان.
ئیبراهیم عەزیزی سەرۆکی لیژنەی ئاسایسی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: عەباس عێراقچی
وەزیری دەرەوە لە سەردانەکەی بۆ پاکستان هیچ ئەرکێکی سەبارەت بە دانوستان لەسەر بەرنامەی
ئەتۆمی پێنەسپێردراوە،
جەختیشی
کردەوە، بەرنامەی ئەتۆمی
هێڵی سووری سەرەکی ئێرانە.
لەبەرامبەر تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە: لە سەردانەکەیدا عێراقچی وەڵامێکی گشتگیر بۆ
سەرجەم پێشنیازەکانی عاسم مونیر دەخاتەڕوو کە لە سەردانەکەیدا بۆ تاران گەیاندبوویە
بەرپرسانی ئێران.
هاوکات باس لەوەدەکرێت، جارید کۆشنەر و ستیڤ ویتکۆف نێردەی ترەمپ
لە ئیسلامئابادن بۆ وەرگرتنی کۆتا پێشنیازەکانی ئێران لە رێگەی نێوەندگیرە
پاکستانییەکانەوە.
38 جار خوێندراوەتەوە