وەزارەتی پەروەردە پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی مامۆستایانی هەڵپەسارد

KNN : Kurdish News Network
06:59 - 24/04/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی مامۆستایان بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026)، ئەوەش بەهۆی ناجێگیریی بارودۆخی ناوچەکە و دواکەوتنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن

 

بەپێی نووسراوێکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی کە ئاڕاستەی گشت بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، زاخۆ، گەرمیان، سۆران و ڕاپەڕین) کراوە، ئاماژە بەوە دراوە کە بەهۆی کاریگەرییەکانی بارودۆخی ناوچەکە لەسەر پڕۆسەی خوێندن لە وەرزی دووەمدا، کاتی پێویست لەبەردەم مامۆستایاندا نەماوە بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی هەڵسەنگاندن بەشێوەیەکی گونجاو

 

لە نووسراوەکەدا کە واژۆی "یەحیا ڕەزا گوڵ" بەڕێوەبەری گشتی ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی بەسەرەوەیە، جەختکراوەتەوە کە پڕۆسەکە بۆ ساڵی خوێندنی (2025/2026) ڕادەگیرێت و ئەم بڕیارەش سەرجەم پەروەردەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەگرێتەوە.

147 جار خوێندراوەتەوە