بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ، چارەنوسی شەش گەنجی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد کە لە 14ی 3ی 2026 وە بێسەروشوێنن ئاماژەی بەوەش کرد کە پێنج لەو گەنجانە خەڵکی دەڤەری ڕاپەڕین و یەکێکیان خەڵکی ناوچەی شارەزوورە
ناوبراو ڕەتی کردەوە ئەو گەنجانە لە زیندانەکانی لیبیا بن و وتی: دوای بەدواداچوونمان لە زیندانەکانی (بین غەشیر) و (تاجورا)، دەرکەوتووە کە ئەو گەنجانە لەوێ نین و قسەی قاچاخچییەکان بۆ چەواشەکردنی خێزانەکانە
سەرۆکی کۆمەڵەکە ئامارەکانی کۆچی ڕایگەیاند، لە چوار مانگی ڕابردوودا نزیکەی هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچیان کردووە کە 200 کەسیان خەڵکی ڕانیە و دەوروبەرین
هاوکات سەرۆکی کۆمەڵەکە ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن ڕانیە مۆڵگەی سەرەکی قاچاخچییەکان بێت و جەختی کردەوە کە ناوەندی بڕیاری قاچاخچێتی لە تورکیا و لیبیا و ئەڵمانیایە
بەکر عەلی هۆشداری دایە گەنجان کە ڕێگەی "تونس و لیبیا" ڕێگەی مەرگن و ئەو بەهەشتەی قاچاخچییەکان باسی دەکەن، لە ڕاستیدا دۆزەخێکی شاراوەیە، چونکە یاساکانی وەرگرتنی پەنابەر لە ئەوروپا و بەریتانیا زۆر توندکراونەتەوە.
92 جار خوێندراوەتەوە