دهۆك: حیزبە دەسەڵاتدارەكان بێرێزی بەرامبەر مامۆستایان دەكەن

KNN : Kurdish News Network
08:22 - 06/09/2018
کوردستان
+
-

مامۆستایانی دهۆك: كاتێك داوای مافەكانمان دەكەین دەستگیردەكرێین

بەشێك لە مامۆستایانی پارێزگای دهۆك دەڵێن: ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە سیستمی پاشەكەوتی مووچە بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەسەریاندە سەپێندراوە و هەر كاتێكش داوای مافەكانی بكەن سوكایەتی پێیان دەكرێت و دەستگیر دەكرین، بەشێك لە چالاكوانانیش ئاماژە بەوە دەكەن، پێویستە ئەو كەسانە دەستگیر بكرێن كە كەركوك و شەنگالیان رادەست كرد و موڵك و سامانی ئەم هەرێمە تاڵان دەكەن.

7973 جار خوێندراوەتەوە