ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دواخستنی ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی وردەکاری یان هۆکاری پشت ئەو بڕیارە ئاشکرا بکات.
ئاژانسەکە لە هەواڵێکی بەپەلەدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو ڕێوڕەسمەی کە بڕیار بوو بەڕێوەبچێت دواخراوە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە لە کاتێکی دواتردا وادەی نوێی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنن. ئەم بڕیارەی ئاژانسی تەسنیم لە کاتێکدایە کە هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن نووسینگەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامییەوە دەربارەی هۆکاری دواخستنەکە و باری تەندروستی ناوبراو بڵاونەکراوەتەوە.
23 جار خوێندراوەتەوە