بۆ بەشە خۆراکی مانگانە بۆ یەک کەس لە هەزار دینار زیاتر مەدەن
ئەمرۆ چوارشەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند لە بەرامبەر بەشە خۆراکی مانگانە بۆ یەک کەس تەنها هەزار دینار وەردەگیرێت و هیچ زیادکردنێک نییە.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی مانگانە بەشە خۆراکی هاوڵاتیان مسۆگەرە و دابەشکردنی بە پێی خشتەی دیاریکراوە، و گەیاندنی بە هاوڵاتیان بەردەوامە.
هەروەها وتیان تیمەکانی چاودێریکردن لە بەشی کۆنترۆڵی بازرگانی و دارایی بەردەوامن لە هەڵمەتە مەیدانییەکاندا بۆ چاودێریکردنی کاری بریکارەکان و سزادانی سەرپێچیکاران.
وەزارەتەکە ئاگادارییەکیان بە هاوڵاتیان داوە کە لە کاتی وەرگرتنی بەشە خۆراکی مانگانەدا لە هەزار دینار زیاتر نەدەن
674 جار خوێندراوەتەوە