مانگی
سووری ئێران ئامارەکانی شەڕی لەیەکەم ڕۆژەوە تا ئەمڕۆ لە وڵاتەکەی بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی3ی2026 مانگی سووری ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئامارەکانی شەڕی لە وڵاتەکەی بڵاوکردەوەو دەڵێت هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە یەکەم
ڕۆژی شەرەوە 105 پێکەی مەدەنیی وڵاتەکەیان
کردۆتە ئامانج
.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەشڵێن تا ئێستا 174 شاری ئێران بۆردومان کراوە و 1332 هێرش
کراوەتە سەر 636 شوێنی وڵاتەکەمان لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە
سەبارەت
بە بنکە تەندروستیەکان مانگی سووری ئێران دەڵێت "زیان بە 14 بنکەی تەندروستی گەشتوەو
بۆردومان کراون
لە ڕۆژی 28ی2ی2026 هێرشی ئاسمانی
ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتی ئێران دەستی پێکرد و تا ئێستا زیانێکی زۆری گیانی
و مادی هەبوەو ، لە یەکەم هێرشیشدا ڕێبەری باڵای وڵاتەکە کوژرا
992 جار خوێندراوەتەوە