دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی CNN، کۆمەڵێک لێدوانی گرنگ و کتوپڕی
سەبارەت بە ئاییندەی ئێران و گرژییەکانی ناوچەکە دا. ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە
واشنتن ئارەزوی هەڵگیرسانی جەنگێکی درێژخایەن لەگەڵ تاران ناکات.
هەواڵ: KNN
ترەمپ ڕایگەیاند کە لە
ئێستادا بە تەواوی ڕوون نییە کێ بڕیارە سەرەکییەکانی ئێران دەدات و کێ سەرکردایەتی
ئەو وڵاتە دەکات. وتیشی: "رەنگە شانس یاوەری ئێران بێت و کەسێک بۆ سەرکردایەتی
هەڵبژێرن کە بزانێت چی دەکات،" ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ناڕێکی لە دەسەڵاتی ئێستای
تاران.
ترەمپ، وتیشی "هێرشەکانی
ئێران بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی لە ناوچەکەدا گەورەترین سوپرایز بوو بۆ ئێمە،" ئەمەش
ئاماژەیە بۆ گۆڕانی ستراتیژیی ئێران لە ڕوبەڕووبونەوە ناوچەییەکاندا.
لەبارەی بە ئامانجگرتنی
ماڵی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران ترەمپ سەرسامی خۆی نیشان دا بەرامبەر بە کۆبوونەوەی
ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی ئێران لە یەک شوێندا و رایگەیاند کە ئەوان لەو دیمەنە
"شۆک" بوون، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر باسبکات
2154 جار خوێندراوەتەوە