ئێران دەستی بە وەڵامدانەوەی هێرشەکان کرد و دەیان موشەکی ئاڕاستەی
ئیسرائیل کرد.
هەواڵ:KNNC
دوای هێرشەکانی بەیانی ئەمڕۆ بۆسەر تارانی پایتەخت و چەند شارێکی دیکەی
ئێران، بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاند کە بە توندی وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە کە
دەکرێتە سەریان و وەڵامیان جەرگبڕ دەبێت.
لەدوای ئەوە ئێران 30 موشەکی وەک یەکەمین گەڕی وەڵامدانەوە ئاڕاستەی خاکی
ئیسرائیل کرد و موشەکەکان گەیشتنە خاکی ئیسرائیل و چەند ئامانجێکیان پێکا.
هاوکاتی ئەوە ئێران هەڕەشەی لە هەموو ئەو وڵاتانەکرد کە ئیسرائیل و
ئەمەریکا ئاسمانەکەیان بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر تاران...
38 جار خوێندراوەتەوە