11 ساڵ بەسەر ئازادکردنی کۆبانێ و
شکستپێهێنانی تاریکپەرستانی داعش لەلایەن شەڕڤانانەوە تێپەڕدەبێت، لە کاتێکدا
کۆبانێ بە چەتەکان دەورەدرابوو، بەڵام بەرگریی کورد بە جارێک خەونی چەتەکانی داعش
و تورکیایان لەگۆڕنا و دوای 11 ساڵ دووبارە شارەکە لە دۆخی شەڕ و گەمارۆداندایە.
هەواڵ:KNNC
لە ساڵی 2014 دا،
دوای داگیرکردنی موسڵ، چەتەکانی داعش هەڵیانکوتایە سەر کۆبانێ و گەمارۆیان دا،
خەڵکیان ناچار بە کۆچبەریی کرد و ناوچەکەیان ڕووبەڕووی ئاگر و تۆپباران کردەوە،
چەتەکانی داعش لە سەرەتا هەوڵی داگیرکردنی چوار شوێنیان دا ئەوانیش (گردی
مشتەنوور، ناوەندی چاند و هونەر، چوارگۆشەی ئەمنی و ڕێڕەوی مورشید پنار) بوو،
لەوەش سێ ناوچەیان داگیرکرد بەڵام چوارەم شوێن کە ڕێڕەوی مورشید پنار بوو،
نەتوانرا داگیربکرێت و بووە قەڵای بەرخۆدان
توركیا لە
باكوورەوە تا كۆتایی بەردەوام بوو لە فشارەكانی، هێزێكی زۆری سەربازی و تانک و
ئۆتۆمبێلی سەربازیی كۆكردبووەوە، زیاتر لە جارێكیش ئەردۆغان ڕایگەیاند، “كۆبانێ
دەكەوێت”،
لە 15 ی
ئەیلوولی 2014 ، شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە دەستیان بە قارەمانێتییەکی کەم وێنە
کرد دژی چەتەکانى داعش، لەسەرەتادا ژمارەیەکی کەم لە شەڕڤانان بەرگرییان لە کۆبانێ
دەکرد و توانییان بۆ ماوەی 20 ڕۆژ ڕێگە لە بەرەوپێشچوونی چەتەکانی داعش بگرن و
(ئارین میرکان) بوو بە سیمبولی بەرخۆدانەکە.
ئەوکات یوسف
محەمەد لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بوو، بە بڕیاری
پەرلەمان هێزکانی پێشمەرگە لە باشورەوە
چوونە ڕۆژئاوای کوردستان و دوای بەرخۆدانێکی بێوێنە، لە 26ی کانونی دووهەم-1ی
2015دا کۆبانێ لە چەتەکان پاککرایەوە،
ئێستا و دوای
11 ساڵ قەڵای بەرخۆدانی کورد دووبارە لەژێر گەمارۆی قورسدایە و خەڵکەکەی دووچاری
نەهامەتی و سەختییەکی زۆر کراونەتەوە، ئەمجارەیان بە دەستی سوریای عەرەبیی...
61 جار خوێندراوەتەوە