مەسرور بارزانی پیرۆزبایی کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران
لە نوری مالیکی دەکات و دەڵێت خوازیارە هەنگاو بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و
ناوەند بنێت.
هەواڵ:KNNC
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانيی دەوڵەتی
یاسا کرد، بە بۆنەی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ.
مەسرور بارزانی وێڕای پیرۆزبایی لە نوسری مالیکی، هیوای
سەرکەوتنی بۆ خواست لەپێناو دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ بۆ خزمەتکردنی گشت هاووڵاتییانی
عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای
دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵيی هەرێمی کوردستان...
112 جار خوێندراوەتەوە