تۆم براک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا، لە پەیامێکی نوێدا کە ئەمڕۆ
هەینی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" بڵاویکردەوە، ئاشکرای
کرد کە وڵاتەکەی "بە شەو و ڕۆژ" کار دەکات بۆ هێورکردنەوەی ئەو بارگرژییەی
لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سوریادا هاتوەتە ئاراوە.
نێردە ئەمریکییەکە جەختی لەوە کردەوە کە واشنتن لە پەیوەندییەکی
"نزیک و چڕدایە" لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان. ئەم جوڵە دیپلۆماسییە
تەنها بۆ ڕێگریکردن نییە لە پەرەسەندنی سەربازی، بەڵکو ئامانجێکی ستراتیژیی تری لەپشتە،
ئەویش گەڕانەوەی هەردوولا بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و زیندووکردنەوەی پرۆسەی دانوستانەکانە.
چاودێران پێیان وایە ئەم لێدوانانەی براک ئاماژەیەکی ڕوونن بۆ ئەوەی ئەمریکا
نایەوێت هاوسەنگیی هێز لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تێکبچێت و هەوڵ دەدات لە ڕێگەی
فشار و نێوەندگیرییەوە، ڕێگری لە هەر کاردانەوەیەکی سەربازی بکات کە دۆخەکە بەرەو ئاقارێکی
نادیار بەرێت.
16 جار خوێندراوەتەوە