سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ئەمەریکا هێرش بکات هێرش دەکەین

KNN : Kurdish News Network
02:49 - 11/01/2026
کوردستان
+
-

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت ئەگەر ئەمەریکا هێرش بکات ئەوا تارانیش بنکە و بارەگاکانیان لە ئیسرائیل و ناوچەکە و کەشتییەکانیان دەکەنە ئامانج.

هەواڵ:KNNC

 

 

محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە دانیشتنی پەرلەماندا ڕایگەیاند: لە ئەگەری هەر هێرشێکی سەربازیی ئەمریکادا بۆسەر ئێران، تارانیش دەستەوەستان نابێت و گورزی بەهێز لە واشنتن دەدات لە ناوچەکە.
قاڵیباف وتی، با ئەمەریکا هێرش بکات ئەوکات ئێمەش لە زەوییە داگیرکراوەکانی ئیسرائیل و غەززە و ناوچەکە بنکەکانی سوپای ئەمریکا و کەشتییەکانیان ئامانجی ئێران دەبن و پارێزراونابن.


ئەوەش دوای ئەوەدێت کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پێشتردا ڕایگەیاند: ئەوان بەچڕی چاودێریی دۆخی ئاڵۆزی ئێران و خۆپیشاندانەکان دەکەن و هەروەها هۆشداری داوەتە ئێران کە نابێت خۆپێشاندەران بکوژێت و ئامادەیی ئەمەریکاشی بۆ هاوکاریی گەلی ئێران دەربڕیوە...

208 جار خوێندراوەتەوە