ئیسرائیل: بە هیچ جۆرێک ڕێگە نادەین ئەمەریکا فڕۆکەی F-35 بە تورکیا بفرۆشێت

KNN : Kurdish News Network
03:43 - 05/01/2026
جیهان
+
-

ئیسرائیل دەڵێت بە هیچ جۆرێک ڕێگەنادەن ئەمەریکا فڕۆکەی F-35 بە تورکیا بفرۆشیت چونکە تورکیا جێگەی متمانە نییە و هەر ڕۆژێک بێت دژی ئیسرائیل بەکاری دەهێنێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

شارین هاسکێڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند: نیگەرانن سەبارەت بە ئەگەری فرۆشتنی فڕۆکەی F-35 لە ئەمەریکاوە بە تورکیا و ئیسرائیل بەهیچ جۆرێک ڕێگە بە شتی وا نادات چونکە کەی بیانەوێت دژی ئیسرائیل بەکاری دەهێنن.


وتیشی، بەشێکی بەرچاو لە تەکنەلۆژیای بەکارهێنراو ئەو فڕۆکە جەنگییە لە لە ئیسرائیل پەرەی پێدراوە، تەنکنەلۆژیای ئیسرائیلیش نابێتە بەشێک لە ڕێککەوتنی نێوان وڵاتانی دیکە و ڕوونە کە تەلئەبیب لەگەڵ تورکیا و هیچ لایەک ناکات لەو بابەتەدا، هەروەها ناشیانەوێت تورکیا بەهیچ شێوەیەک ببێتە خاوەنی ئەو فڕۆکە جەنگییە.

 

ئەو کاربەدەستەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشدا، تورکیا جێگەی متمانە نییە و هەر ڕۆژێک بێت ئەو فڕۆکەیە لە دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت.

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، ڕایگەیاندبوو: ئەمریکا بیر لە فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی F-35 دەکاتەوە بە تورکیا، دڵنیایی تەواوی وەرگرتوە لەوەی کە ئەو فڕۆکانە لە دژی ئیسرائیل بەکارنایەت.

459 جار خوێندراوەتەوە