ئەردۆغان و ترەمپ پرسەکانی غەززە و ڤەنزوێلا و بازرگانییان تاووتوێکرد

KNN : Kurdish News Network
10:18 - 06/01/2026
جیهان
+
-

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بە تەلەفۆن قسەیان کرد وپرسەکانی ڤەنزوێلا و غەززە و بازرگانییان پێکەوە تاووتوێکرد.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوی کردەوە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بە تەلەفۆن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا قسەیان کردوە و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاووتوێکردوە.

بەپێی بڵاوکراوەی نوسینگەکە، هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوانیان و دواتریش پرسەکانی ڤەنزویلا و غەززە بە تایبەت کردوە.

 

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە گفتوگۆ تەلەفۆنییەکەدا پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان تورکیا و ئەمەریکا، هاریکارییەکانیان لە بواری بازرگانیی و پیشەسازی و بەرگریی، هەنگاوەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجی قەبارەی بازرگانی نێوان دوو وڵات و پرسە هەرێمی و جیهانییەکان و پرسی غەززە و ڤەنزوێلای لەگەڵ تاوتوێ کردوە."

 

ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە دوای ڕووداوەکانی ڤەنزوێلا دێت، لە کاتێکدا ئەردۆغان پێشتر بەردەوام باسی لە برایەتی خۆی نیکۆڵاس مادورۆ و گەلی تورکیا و ڤەنزوێلا دەکرد بەڵام لەسەر ڕووداوەکانی وڵاتەکە بێدەنگی هەڵبژارد، ئۆزگور ئۆزەلی سەرۆکی جەهەپەش لە پەیامێکیدا بە ئەردۆغانی وت، کە دەبوو لەگەڵ دیموکراسییەت بیت لەگەڵ مادورۆ بوویت و کە دەبوو لەگەڵ ڤەنزوێلاش بیت بێدەنگبوویت، ئەو کەسەی پێت دەوت برا لە ژوری نوستن تورەکەی خرایە سەر و تۆش لە ترسدا بێدەنگبوویت، ئەوە برایەتییە لای تۆ ؟!

203 جار خوێندراوەتەوە