لە کاتێکدا پڕۆسەی چارەسەریی و ئەوروپا خوازیاری ئازادکردنی دەمیرتاشن، تورکیا سزای نوێی زیندانییکردنی بەسەر دەمیرتاشدا سەپاند.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دادگەی مێرسین
سزای 1 ساڵ و 5 مانگ و 15 ڕۆژ زیندانیی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی
دیموکراسیی گەلان-هەدەپەدا سەپاند، ئەوەش بەبێ ئامادەیی خۆی لە دادگە و
ڕەتکردنەوەی داواکاریی ئامادەبوونی بە بیانی پاراستنی ئاساییش.
سەپاندنی ئەو سزایە
بەسەر سەرکردەکەی کورددا بە تۆمەتی سوکایەتیکردنە بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و لە وتارانەی
لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2016 دا پێشکەشی
کردبوون.
هەرچەندە پارێزەرانی دەمیرتاش
داوای کاتی زیادەیان کرد و ڕایانگەیاند: بەهۆی ئەو داواکارییانەی کە لە دانیشتنی پێشوودا
پێشکەشی دادگایان کردبوو، نەیانتوانیوە بەرگریی لە دەمیرتاش بکەن لە دژی بۆچوونی
داواکاری گشتیی، دادوەر داواکارییەکەی ڕەتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە لە دانیشتنی
پێشوودا کاتی بەرگرییکردنیان پێدراوە و دوابەدوای ئەمەش پارێزەران داوای ڕەتکردنەوەی
دادوەریان کرد و ڕایانگەیاند کە مافی بەرگرییەکی دادپەروەرانە پێشێل کراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئازادکردنی دەمیرتاش و زیندانییانی سیاسیی دیکە وەک بەشیک لە پڕۆسەی چارەسەریی دەبینرێت و پێشتریش دەوڵەت باخچەلی وتی ئازادکردنی دەمیرتاش دەبێتە خێر بۆ تورکیا و ئەردۆغانیش وتی دادگە هەر بڕیاریک بدات پابەندی دەبن، هاوکاتی هەموو ئەوانەش دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا داوای ئازادکردنی سەرکردە کوردەکەی لە تورکیا کردوە و تورکیا پابەندی داواکە نابێت و لە 4ی کانونی یکەم-12ی 2016وە لە زیندانی کردوە و لە ئێستادا لە گرتوخانەی ئەدیرنەیە...
440 جار خوێندراوەتەوە