پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و لە کۆتایی هەفتەشەوە شەپۆلێکی دیکەی
بەفروباران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.
هەواڵ:KNNC
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە
و ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت
ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرداورد بە دوێنێ 1 بۆ 2 پلە
بەرزدەبنەوە، پلەکانی گەرماش لەنێوان 5 بۆ 16 پلەی سیلیزییدا دەبن.
لای خۆشییەوە هەڤاڵ
سدیق گەڵۆزی شارەزای بواری کەشناسیی ڕایگەیاند: لە ڕۆژی هەینییەوە داهاتووەوە شەپۆلێکی
دیکەی بەفر و بارانبارینی مامناوەند و بارانی بەخوڕ هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی
ڕۆژئاوا و باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو
کە لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک و سۆران و ڕاپەڕین و سلێمانی و هەورامان
بەفربارین دەستپێدەکاتەوە و لە ناوچە دەشتاییەکانی هەولێر و کەرکووک و گەرمیان
ئەگەری بارانبارینی مامناوەند هەیە.
ڕاشیگەیاند لە
بەشێک ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ بۆ
بارانی بەلێزمە هەیە و لە هەندێک شوێن و ناوچەشدا ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و
دروستبوونی لافاو هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوچە شاخاویی و بەرز و ساردەکانیش
ئەگەرتی بەفربارین هەیە...
1069 جار خوێندراوەتەوە