سەرچاوەیەک لە حکومەتی
سوریا دەڵێت بە ڕێبەرایەتی ئەسعەد شەیبانی لەگەڵ ئیسرائیل
دانوستان دەکەن و مەرجیشیان پاراستنی سەروەری سوریایە و دەبێت ئیسرائیل بکشێتەوە.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە حکومەتی
سوریا بە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی ڕاگەیاند: ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی
سوریا سەرۆکایەتی شاندی دانوستانکاری سوریا دەکات بۆ گوفتوگۆکردن لەگەڵ
ئیسرائیلدا، کە لەسەر داواکاریی ئەمەریکایە و لە پاریس بەڕێوەدەچێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی
بەوەشداوە، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سوریاش لەنێو شاندی دانوستانکاردایە.
سەرچاوەکەی حکومەتی سوریا
ئەوەشی وت، کە پاراستنی سەروەریی سوریا لەپێشینەی کارەکانی دیمەشقدایە و دەبێت
ئیسرائیل بە تەواوەتی خاکی سوریا چۆڵ بکات و بگەڕێتەوە بۆ شوێنەکانی پێش 8ی کانونی
یەکەم-12ی 2024 واتا کاتی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد...
248 جار خوێندراوەتەوە