ئەردۆغان وەرگرتنی
فڕۆکەی F-35 بە خزمەت بۆ
پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ناتۆ و ئەمەریکا ناودەبات و دەشڵێت: تورکیا هەمیشە لایەنی ئاشتییە.
هەواڵ:KNNC
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆککۆماری تورکیا لە لێوادنێکی نوێیدا لەبارەی پێشهاتە نوێیەکانی ناوچەکە
ڕایگەیاند: تورکیا هەمیشە لایەنی ئاشتیی بووە دەشتوانێت ببێتە بەشێک لە چارەسەر بۆ
کێشەکانی ناوچەکە.
ئەردۆغان وتی، هێزی
ئاشتیپارێز لە غەززە بەبێ ئامادەیی تورکیا ڕەوایەتی نابێت و دەبێت هەوڵبدەن بۆ
بەدەستهێنانی ڕەوایەتی.
لەبارەی شەڕی ڕوسیا و
ئۆکراینیشەوە سەرۆکی تورکیا وتی، تورکیا وەک شوێنێک بۆ ئەنجامدانی ئاگربەستی نێوان
مۆسکۆ و کێیڤ دەمێنێتەوە و ئامادەن بۆ هەر ڕۆڵێک لە ڕاگرتنی شەڕدا، ئاماژەی
بەوەشکرد بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەن بۆ دانوستانەکانی داهاتووی ڕێککەوتن.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
وتیشی، ئەو فڕۆکە F-35انەی تورکیا پارەی داوە بۆ کڕینیان ڕۆڵیان لە باشترکردنی پەیوەندییەکانی
تورکیا لەگەڵ ئەمەریکا و خزمەت بە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە دەکات لەگەڵ واشنتن و
ناتۆ و پاراستنی ئاساییش...
79 جار خوێندراوەتەوە