چین: ئەمەریکا بە هێرشەکانی سەقامگیریی ناوچەکە تێکدەدات

KNN : Kurdish News Network
01:18 - 05/01/2026
جیهان
+
-

چین دەڵێت ئەمەریکا بە هێرشکردنە سەر ڤەنزوێلا پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکانی کردوە هەڕەشەیە بۆسەر سەقامگیریی ناوچەکە.

 

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆسەر ڤەنزوێلا ڕایگەیاند ئەوەی ئەمەریکا کردویەتی پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە و چین بەتەواوەتی دژی ئەو کردانەیە.

 

وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند: ئەو هێرشانەی ئەمەریکا کردیە سەر ڤەنزوێلا و تیایدا نیکۆڵاس مادۆرۆی سەرۆکی دەستگیرکرد، پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و سەروەریی وڵاتەکەی شکاندوە.

 

وەزیرە چینییەکە ئاماژەی بەوەشدا، ئەمەریکا بەو جۆرە مامەڵە و هێرشانە بە تەواوەتی ئاساییش و سەقامگیری ناوچەکە و ئەمەریکای لاتین تێکدەدات و هەڕەشەی بۆ ئارامیی، چینیش هەر ڕەفتارێکی لەو شێوەیەیە کە هۆکارن بۆ چەوساندنەوەی وڵاتان...

195 جار خوێندراوەتەوە