فەرهاد شامی، وتەبێژی
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، پەیامێکی بڵاو کردەوە
لەسەر کۆبوونەوەی
شاندی هێزەکانی سوریای دیموکرات، و
بەرپرسانی حکومەتی دیمەشق و وتی گفتوگۆکان بۆ یەکگرتنی
سەربازی بە شێوەیەکی پیشەیی و بەرپرسیارانە بەڕێوەدەچن و ئەولەویەتمان بۆ ئاشتی و
سەقامگیرییە.
هەواڵ:KNNC
وتەبژێژی هەسەدە وەڵامی بڵاوکراوەی هەندێک میدیای سوریای دایەوە وتی: وردەکارییە فەرمییەکانیش تەنها دوای تەواوبوونی ڕاوێژەکان بڵاودەکەینەوە
لە ڕوونکردنەوەکەیدا فەرهاد شامی وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی
دایەوە کە لە میدیاکانی دەرەوەی هەسەدەوە بڵاوکراونەتەوە و وتی: هەر زانیارییەک
لە ئێستادا لە دەرەوەی چوارچێوەی فەرمی ئێمە بڵاو بکرێتەوە، ڕەنگدانەوەی ڕاستی بەڕێوەچوونی
کۆبوونەوەکە نییە
ئەم لێدوانە
دوای ئەوە هات کە هەندێک سەرچاوە ئاماژەیان بە نەگەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی دەکرد،
بەتایبەت میدیای
سوریا بڵاویکردەوە لەکۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتن کراوە کۆبوونەوەی دیکە بکرێن، بەڵام
ئەنجامێکی ڕون بەدەستنەهاتووە.
بەڵام
شامی دووپاتی کردەوە کە پڕۆسەکە بە وردی و بەرپرسیارێتییەوە بەرەو پێش دەچێت
225 جار خوێندراوەتەوە