دۆلار لە بەرزبوونەوەی
بەردەوامدایە و نرخی 100 دۆلار و نزیک دەبێتەوە لە 150 هەزار دینار.
هەواڵ:KNNC
ناجێگیری نرخی دۆلار بەردەوامە و بۆ ئەمڕۆش
نرخی هەر 100 دۆلارێک گەیشتە 147 هەزار دینار، لە کاتێکدا لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخەکەی 145 هەزار و 400 دیناربوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ 100 دۆلار بە 144 هەزار
دیناربووە، واتە لە دوێنێوە نرخەکەی 3 هەزار دینار لە بازاڕەکانی هەرێمی
کوردستان بەرزبووەتەوە.
لە کۆتا ڕۆژی پاردا پێنج ڕۆژ بەر لە ئێستاشدا
هەر 100 دۆلاریک بەرامبەربوو بە 142 هەزار و 900 دینار واتا لە کەمتر لە یەک
هەفتەدا هەر 100 دۆلارێکی ئەمەریکیی نزیکەی 5 هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی
لەنێو بازاڕی دراو، جیا لەوەی کە لە دەرەوەی بازاڕەکە نرخەکەی لە هەر ئاڵوگۆڕگەیەک
جیاوازە و بە زیاتر مامەڵەی پێوەدەکرێت.
جیاواز لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە بەغداد
دیناری عێراقیی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەرە بە زیاتر لە 147
هەزار و 750 دینار ....
454 جار خوێندراوەتەوە