کەشوهەوای ئەم چەند ڕۆژە جێگیر دەبێت و لە هەفتەی داهاتووەوە
شەپۆلێکی سەرمای بەهێز و بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.
هەواڵ:KNNC
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای
بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک شوێن کەمێک هەور دروستدەبێت و بەیانیش
ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، ئەگەر چی پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە،
بەڵام بەستن و زوقم لە کاتەکانی بەیانییدا بەرداوەمی دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەرزترین پلەکانی گەرما لەنێوان 2 بۆ 10 پلەی سیلیزییدایە و شەوان و بەرەبەیانیش پلەکانی گەرما لەبەشیکی ناوچەکان لە خوار سفرەوەن و لە پلەی بەستندان.
لای خۆشییەوە پشتیوان پێنجوێنی شارەزای بواری کەشناسیی
بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لە 9 بۆ 14ی ئەم مانگە شەپۆلێکی بارانبارین و سەرمای
بەهێز ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لە ناوچەشاخاویی و سنوریی و بەرزەکان بەفر
دەبارێت.
پشتیوان پێنجوێنی وتیشی، دوو هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە
سەرمایەکی توند و بەهێز ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و بەفربارینی بۆ ناوچە جیاوازەکان
پێدەبێت...
3267 جار خوێندراوەتەوە