کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە دراوسێکەی دەستگیرکرا و پۆلیس
دەڵێت دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند: لەلایەن بەشی پۆلیسی
نەهێشتنی تاوانەوە توانراوە تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت بەتۆمەتی چوونە سەرماڵی دراوسێیەکی و دزینی چەند پارچە ئاڵتونێک و جوانکاریی
خانمان و کامێرایەکی چاودێریی.
پۆلیس ئاماژەی بەوەداوە، دوای سکاڵاکردنی خاوەنماڵ، دەستبەجێ
دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە و دواتر تۆمەتبار دۆزراوەتەوە و دراوسێی خۆیان بووە.
بە وتەی پۆلیسی هەڵەبجە کەسەکە کاسپە و تەمەنی 28 ساڵانە
و لەبەردەم دادوەردا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە...
1850 جار خوێندراوەتەوە